"جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه په‌له بكرێت له پێدانی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لیژنەی رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ھەولێر كۆبوویه‌وه و راوێژكارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه په‌له بكرێت له پێدانی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان.
دڵشاد شەھاب راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی ئەو لیژنەیە بەكورستان24 گوت: "لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر چەند بڕیارێكی پێشووتر كراوەتەوە، وەك بەردەوامبوون لە پێدانی مووچە بەشێوەی مانگانە و پاشەكەوت".
دڵشاد شه‌هاب ئه‌وه‌شی گوت: جه‌ختكراوه‌ته‌وه په‌له بكرێت له "پێدانی مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتییەكان، بەتاییەت بۆ ئەوانەی كەمئەندامبوونیان لەبەرچاوە، بۆ ئەو مەبەستەش حكوومەت بڕی حەوت ملیار دیناری دابینكردوە".
م.ح