ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ى هادى عامرى و نه‌جمه‌دين كه‌ريم
K24 – خورماتوو:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين به‌نده‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئاشكرا كرد، كه دوێنێ پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم و فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى هادى عامرى واژوويان كردبوو بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕى خورماتوو.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين مه‌هدى ته‌قى بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌وتى عێراق رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ئه‌ميندارى گشتيى رێكخراوى به‌در، هادى عامرى و پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم و به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه رێككه‌وتنێكى لێكه‌وته‌وه كه به جێبه‌جێكردنى به‌نده‌كانى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئارامى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خورماتوو و گيانى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌پارێزرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و رێككه‌وتنه به هاتنه‌سه‌رخه‌تى راسته‌وخۆى سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم و سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى بووه.
ته‌قى گوتيشى: له گرنگترين به‌نده‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه‌يه هه‌ريه‌ك له هێزه‌كانى حه‌شد و پێشمه‌رگه له خورماتوو بچنه ده‌ره‌وه. دۆسيه‌ى ئه‌منيى راده‌ستى پۆليسى خۆجێى بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ريه‌ك له فوئاد مه‌عسوم و حه‌يده‌ر عه‌بادى، هادى عامرييان راسپاردووه به‌نده‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه و ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى خورماتوو جێبه‌جێ بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ليژنه‌يه‌ك به سه‌رۆكايه‌تى عامرى پێكده‌هێنرێت كه ده‌سه‌ڵاتى فراوانى ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنى به‌نده‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه، كه يه‌كێك له به‌نده‌كان ئه‌وه‌يه ئه‌وانه‌ى له‌و رووداوانه بوونه‌ته قوربانى به شه‌هيد تۆمار بكرێن. هه‌روه‌ها عامرى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌يه ئه‌ركه ئه‌منييه‌كان به‌سه‌ر بازگه‌كانى پشكنين له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شد له ده‌ره‌وه‌ى خورماتوو دابه‌شبكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين ئه‌وه‌شى گوت: به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى له رووداوه‌كانه‌وه گلاون رووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه.
ته‌قى ئاشكراشيكرد، هه‌ريه‌ك له فوئاد مه‌عسووم و عه‌بادى له په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنييدا سووربوون و پشتيوانى خۆيان بۆ عامرى دووپاتكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و دياردانه نه‌هێڵێت كه ده‌بنه هۆى درووستبوونى كێشه له نێوان لايه‌نه‌كان.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، هادى عامرى راپۆرتى خۆى وه‌ك سه‌رۆكى ليژنه‌كه بۆ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيران به‌رزده‌كاته‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و زانيارييانه له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هادى عامرى و نه‌جمه‌دين كه‌ريم، هيچ لايه‌نێكى رێككه‌وتنه‌كه زانيارييه‌كانيان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و هيچ لێدوانێكيان له باره‌ى درووستى و نادرووستيى ئه‌و زانيارييانه رانه‌گه‌ياندووه.
دوێنێ 24ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016، دواى كۆبوونه‌وه‌ى سەرپەرشتیاری ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى و به‌رپرسانى خۆجێىی كورد له خورماتوو كۆتايیهات له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا هادى عامرى رايگه‌ياند، رێككه‌وتين له‌سه‌ر راگرتنى شه‌ڕ و ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵه‌كانمان يه‌كخه‌ين بۆ شه‌ڕى دژى داعش.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته قوربانى ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين ئه‌وانه ناويان وه‌ك شه‌هيد بناسرێت.
دواى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و شه‌هيدبوونى ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه، هادى عامرى گه‌يشته خورماتوو.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له خورماتوو، به شێوه‌ى راسته‌وخۆ رووماڵى سه‌ردانى عامرى و پێشوازيكردنى به‌رپرسانى خۆجێى كورديى له ناوبراو رووماڵكرد.
به گوێره‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى پێشوازيه‌كه، كه ته‌نيا كه‌ناڵى كوردستان 24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ميديايى رووماڵى كرد، به‌رپرسانى ناوچه‌كه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه پێشوازى لێكرا.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پارێزگارى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم ماچى عامرى ده‌كات و له مه‌راسيمى پێشوازيه‌كه‌يدا ژماره‌يه‌كى زۆر له هێزى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌ن.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌ستییان له‌و ئاژاوه‌گێڕییه هه‌بووه، سزا بدرێن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم راشیگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان پێكهاته‌ی كورد و توركمان له شارۆچكه‌كه‌دا نییه و هه‌ندێك كه‌س سوود له دروستكردنی بارگرژی وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها گوتی: "خورماتوو وه‌ك كه‌ركووكه و هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا ده‌ژین، پێویسته ئه‌زمووونی كه‌ركووك له خورماتووش په‌یڕه‌و بكرێت".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی باس له ناردنی هێز ده‌كه‌ن بۆ خورماتوو، ده‌بنه هۆكاری گرژی و چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كه ناكه‌ن و ئێمه به‌و لێدوانانه راهاتووین و وه‌ڵامییان ناده‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م شه‌ڕه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه و له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كانی خۆمان و سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك كۆبووینه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه كۆكین".
له نوێترين پێشهاتيشدا په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارۆچكه‌ى خورماتوو، رايگه‌ياند، سبه‌ى جارێكى ديكه عامرى و نه‌جمه‌دين كه‌ريم و ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى سه‌ربازى كورد كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى خورماتوو.
په‌يامنێرى كوردستان 24 ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌كه درێژكراوه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌يه كه دوێنێ له دواى پێشوازى له عامرى ئه‌نجامدرا و هه‌ردوولا له‌سه‌ر وه‌ستاندنى شه‌ڕ رێككه‌وتن.
دوێنێ له ئاكامى په‌لاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه به قه‌ناس كرانه نيشان و شه‌هيد كران و دواى پێكدادانه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى هادى عامرى سه‌ردانى شارۆچكه‌كه‌ى كرد و له لايه‌ن پارێزگارى كه‌ركوك نه‌جمه‌دين كه‌ريم و ژماره‌يه‌ك فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌وه پێشوازى لێكرا.
پێشوازيكردنى به‌رپرسانى كورد له شارۆچكه‌كه له شاندى حه‌شدى شه‌عبى بووه‌ته جێى ناڕه‌زايه‌تى به‌شێك له هاووڵاتييان و به‌و هۆيه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا سه‌رزه‌نشى شێوازى پێشوازيكردنه‌كه له هادى عامرى كرا.
كه‌ناڵى كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ميديايى كورديى له نزيكه‌وه وێنه‌ى مه‌راسيمى پێشوازيكردن له عامرى بۆ بينه‌ران گواسته‌وه و دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته ڤيديۆيه‌كه، ديمه‌نى پێشوازييه‌كه بووه جێى باس‌وخواسى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ره‌خنه له مه‌راسيمه‌كه گيرا.