گاریس به‌یل هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڵتۆماركردنی زۆر ده‌كات
له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی، كه ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی تێدا كرد بوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له‌و یارییه‌دا گۆڵی زۆر تۆمار بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه بەیل ده‌ڵێت: ھەستێکی خۆشم ھەیە ھیوادارم بۆ ئه‌م یارییه بتوانین ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، بۆ ئەوەی جارێکی تر دڵی ھاندەرەکانمان خۆش بکەین.
به‌یل گوتیشی: من و رۆناڵدۆ پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ یەکتری ھەیە، ھەندێجار میدیاکان ھەوڵی ئەوە دەدەن کە بە شتی ناراست پەیوەندی ئێمە تێک بدەن، بەڵام ھەمیشە ئێمە لە پەیوەندییەکی باشداین و ھەوڵی ئەوەمانداوە خزمەت بە یانەکەمان بکەین.
ئێمە پێشکەوتنێکی باشمان کردووە، نامەوێت باسی رابردوو بکەم، بەڵام بۆ یاری ئەمشەو ھەوڵ دەدەین گۆڵی زۆر تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی لە یاری ھاتنەوە بتوانین بە ئاسانی رووبەرووی رکابەرەکەمان ببینەوە، من بروام بە توانای ھاورێکانم ھەیەکە بتوانین لەو یارییەدا سەرکەوتن بەدەست بێنین، مانچێستەر سیتی رکابەرێکی بەھێزە، ھەربۆیە پێویستە بە ھوشیارییەکی زۆرەوە مامەلەیان لەگەڵدا بکەین.