به هوتاف و له مێزدان په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چوونه‌ته به‌رده‌م سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و به هوتاف و لێدانی مێز رێگری ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو بكرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكردووه و نیسابی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانیش ته‌واو بووه".
گوتیشی: "حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش چووه‌ته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان هه‌وڵیاندا رێگری لێبكه‌ن" به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 زیاتر گوتی: "بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت ئایا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(سه‌لیم جبووری سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی) بمێنێته‌وه یاخود نا؟".
ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادیی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی تازه(ته‌كنۆكرات) ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
روونیشیكرده‌وه: "په‌رله‌مانتارانی كورد له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌شدارن"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌كه تێكبچێت و ته‌واو نه‌كرێت".