سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز مان بگرن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ فشارخستنه سه‌ر حكوومه‌ت تا چاكسازییه‌كان له دژی گه‌نده‌ڵی بكات، هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی سه‌در له به‌غدا ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌وز له به‌غدا مان بگرن.
لایه‌نگرانی سه‌در له به‌رده‌م هه‌موو ده‌روازه‌كانی چوونه ژووره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز مانیان گرتووه و رێگایان گرتووه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناوچه‌ی سه‌وز جێبێڵن.
به گوێره‌ی فرانس پرێس خۆپیشانده‌ران و ناڕازیكاران دروشمیان به‌رزكردبوویه‌وه كه ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تمه‌داران ده‌كرد، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا ده‌ریان بكه‌ن و به به‌رپرسانی دیكه بیانگۆڕن كه خزمه‌ت به عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: Skynewsarabia
ئا: م.ح