"حه‌شد ده‌يه‌وێت سايلۆى خورماتوو داگيربكاته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕ له خورماتوو ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌يانه‌وێت ئه‌و باره‌گايانه داگيربكه‌نه‌وه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشه‌كانه‌وه رزگاركرابوون.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارۆچكه‌ى خورماتوو رايگه‌ياند، به هۆى بۆردومانكردنى وێستگه‌ى كاره‌باى شارۆچكه‌كه، كاره‌باى به‌شێك له گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كانى شارۆچكه‌ى خورماتوو پچڕاوه.
هاوكات مه‌لا دڵشاد مامۆستاى ئاينى و پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى رێگه‌ى به‌هه‌شت له شارۆچكه‌كه، به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه بريندار كراوه.
له لايه‌كى ديكه‌وه په‌لاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر سايلۆى شارۆچكه‌ى خورماتوو ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى داگيركردنى ئه‌و سايلۆيه به‌و پێيه‌ى به‌رزترين شوێنى شارۆچكه‌كه‌يه و ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانى حه‌شد لێيه‌وه ده‌توانن به چه‌كى قه‌ناس كۆنترۆڵى به‌شێكى شارۆچكه‌كه بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى كوردستان 24 راشيگه‌ياند، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى به هاوون ده‌ستيانكردووه به بۆردومانكردنى گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كانى شارۆچكه‌كه.
شه‌ڕى ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ ژماره‌يه‌ك له لێپراسراوانى پێشمه‌رگه و ئيداره‌ى كه‌ركووك پێشوازييان له فه‌رمانده‌ى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى كرد و بڕيارياندا ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه له شه‌ڕدا نييه دژى حه‌شد و ئه‌وانه‌ى شه‌ڕيان كردووه گرووپێكى "ئاژاوه‌گێڕن".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌شدا، هادى عامرى گوتى: ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن له لاى حكومه‌تى به‌غدا قوربانييانى پێكدادانه‌كان ناويان وه‌ك "شه‌هيد" تۆمار بكه‌ن.
شه‌وى رابردووش دوو هاووڵاتى ديكه‌ى كورد به فيشه‌كى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بريندار بوون.
ئه‌مڕۆش به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 تا ئێستا هاووڵاتييه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ديكه بريندار كراوون.