سه‌نته‌رى ميترۆ داوا دەكات كارەكانی كوردستان 24 لە خوماتوو دەستپێبكاتەوە

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌نته‌رى ميترۆ رايگه‌ياند، بڕیاری قەغەكردنی روماڵی كەناڵی كوردستان 24 رەتدەكەینەوە

K24 – خورماتوو:

تيمى په‌يامنێرانى كوردستان 24 له‌ شارى خورماتوو رايانگه‌ياند، به‌ پاساوى بڕيارى ئيدارى، ئيشكردنى تيمى رۆژنامه‌وانى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زايه‌تى سه‌نته‌رى ميترۆى بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لێكه‌وته‌وه‌.

په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو رايگه‌ياند، بەبڕیاری ئیدارەی شارۆچكه‌كه‌  کوردستان 24  لەخورماتوو قه‌ده‌غه‌كرا.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌نته‌رى ميترۆ رايگه‌ياند، بڕیاری قەغەكردنی روماڵی كەناڵی كوردستان 24 رەتدەكەینەوە، نابێت لەژێر هیچ پاساوێك جیاكاری لەنێوان كەناڵەكانی راگەیاندندا بكرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، بەڵكو رێگە بەهەموو میدیاكان بدرێت بەبێ‌ بەربەست روماڵی ئەو هەواڵ و روداوانە بكەن كە جێی بایەخی خەڵكن. خۆ ئەگەر هۆكاری ئەمنی هەن بۆ رێگریكردن لە روماڵ ئەوە دەبێت ئەو رێوشوێنانە بۆ هەموان بێت نەك رێگە بەچەند كەناڵێك بدرێت و بۆ ئەوانی تر رێگە دابخرێت و بەربەست دابنرێت.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: لە هەمان كاتدا داوا دەكەین كێبڕكێكی كەناڵەكان لەسەر گواستنەوەی راستەوخۆی رووداو و هەواڵەكان نابێت لەسەر حسابی پیشەیی بون و بێلایەنی بێت، دەبێت كەناڵەكان رەچاوی وردی و راستگۆیی بكەن و كارەكانیان دوربێت لەبزواندنی هەست و سۆز و هاندان و بەلاڕێدابردنی خەڵك.

ده‌قى به‌ياننامه‌كه‌

میترۆ داوا دەكات كارەكانی كوردستان 24 لە خوماتوو دەستپێبكاتەوە

كەركوك، 26ی نیسانی 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان داوا لە ئیدارەی قەزای خورماتوو دەكات پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەكردنی كاری كەناڵی كوردستان 24 بكات و جیاكاری لە نێوان كەناڵەكانی راگەیاندن نەكات.

هێمن دەلۆ پەیامنێری كەناڵەكە لە خورماتوو بە میترۆی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە دوو تیمی كەناڵەكەمان كە ژماریان 14  كارمەندبوو لە بەشەكانی پەیامنێر و تیمی هونەری لە ماڵێكی گەرەكی كۆماری لە پشودا بوین، هێزێكی ئاسایش هەڵیانكوتایە سەرمان.

هێمن ووتی" پێیان راگەیاندین قائیممقام بڕیاری داوە خورماتوو جێبهێڵین و بڕیارەكە سەرجەم كەناڵەكانی ئەگرێتەوە" ئەوەشی خستەرووكە " بەڵام دواتر بۆمان دەركەوت تەنها بڕیارەكە بۆ ئێمە دەركراوە"

بەڵام قائیمقامی قەزای خورماتوو شەلال عبدول لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی هەمان كەناڵ ووتی" ئاگاداری ئەو بڕیارە نیم هەرچەندە من سەرنجم لەسەر چەند كەناڵێك هەیە" داواشی كرد كەناڵەكان بە ئەمانەتەوە هەواڵ و زانیارییەكان بڵاوبكەنەوە.

هەروەها صباح جمعە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای صلاح الدین ئەمشەو لە بەرنامەیكی راستەوخۆی كوردستان 24  رایگەیاند ئەوان ئاگایان لەو بڕیارە نییە بەڵام " بڕیارەكە ئەمنییە"

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت بڕیاری قەغەكردنی رووماڵی كەناڵی كوردستان 24 رەتدەكەینەوە، نابێت لەژێر هیچ پاساوێك جیاكاری لەنێوان كەناڵەكانی راگەیاندندا بكرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، بەڵكو رێگە بەهەموو میدیاكان بدرێت بەبێ‌ بەربەست روماڵی ئەو هەواڵ و روداوانە بكەن كە جێی بایەخی خەڵكن. خۆ ئەگەر هۆكاری ئەمنی هەن بۆ رێگریكردن لە روماڵ ئەوە دەبێت ئەو رێوشوێنانە بۆ هەموان بێت نەك رێگە بەچەند كەناڵێك بدرێت و بۆ ئەوانی تر رێگە دابخرێت و بەربەست دابنرێت.

لە هەمان كاتدا داوا دەكەین كێبڕكێكی كەناڵەكان لەسەر گواستنەوەی راستەوخۆی رووداو و هەواڵەكان نابێت لەسەر حسابی پیشەیی بون و بێلایەنی بێت، دەبێت كەناڵەكان رەچاوی وردی و راستگۆیی بكەن و كارەكانیان دوربێت لەبزواندنی هەست و سۆز و هاندان و بەلاڕێدابردنی خەڵك.

بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری لەو روداوانەدا تۆماركراون

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/191a5f4f-cfe3-412d-87c8-2bbd9b205520/rahman%20gharib.ism/manifest