ریال مه‌رید زیانێكی دیكه‌شی لێ كه‌وت
دوای ئه‌وه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ له یاریی داهاتووی یانه‌كه به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد یه‌كلایی بووه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاس هه‌واڵێكی دیكه‌ی ناخۆشی بۆ هه‌وادارانی شاهانه راگه‌یاند كاتێك ئاشكرای كردووه كه بێنزیماش بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه له لالیگا نا‌توانیت یاریی بكات.
كه‌ریم بێنزیما، هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی پێكان و گرژبوونی ماسولكه‌كان هاتووه و به‌پێی پشكنینه پزیشكه‌كان ناتوانێت له یاریی داهاتوو رۆژی شه‌ممه به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد ئاماده بێت.
به‌پێی لێژنه‌ی پزیشكی یانه‌ی ریال مه‌درید پیش یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ده‌بێت جارێكی دیكه پشكنین بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره فره‌نساییه بكڕێت ئه‌وكات بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ده‌درێت.
بێنزیما له یاریی چوونی قۆناخی پیشكۆتایی چامپیۆنز لیگ به‌شداریی یاریی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و ریال مه‌دریدی كرد، به‌ڵام زیدا به‌هۆی پێكانه‌وه بێنزیمای ده‌رهێنا و خێسی رۆدریگێزی خسته شوێنه‌كه‌ی.