له كاتی كڕینیدا چۆن شووتی باش هه‌ڵده‌بژێریت؟
K24 – هه‌ولێر
شووتی یه‌كێكه میوه هاوینییه‌كان، خه‌ڵكێكی زۆر حه‌ز به‌و میوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك شووتی ده‌كڕین چۆن بزانین كامه شووتی باشه و هه‌ڵیبژێرین.
رێگاكانی هه‌ڵبژاردنی شووتی:
یه‌كه‌م: له شێوه‌ی شووتییه‌كه ده‌توانین بزانین ئه‌و شووتییه باشه یان خراپه، پێویسته شێوه‌ی شووتییه‌كه له ده‌ره‌وه رێكبێت و به‌ركه‌وتن و برینی تێدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانه‌ت بینی ئه‌وا بزانه ئه‌و میوه‌یه ئاوی زۆر دراوه و به‌ركه‌وتووه یان بۆ ماویه‌كی دوور و درێژ خۆر لێیداوه، به‌مه‌ش ئه‌و شووتییه تێكچووه.
دووه‌م: شووتی قه‌باره مامناوه‌ندی هه‌ڵبژێره، هه‌ڵیگره ده‌بێت شووتییه‌كه تاڕاده‌یه‌ك قورس بێت، چونكه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شووتییه‌كه پڕه له ئاو، له كاتی به‌راوردكردن له نێوان دوو شووتی‌دا، گرانه‌كه هه‌ڵبژێره.
سێیه‌م: ده‌بێت ره‌نگی بنه‌كه‌ی شووتی (مه‌به‌ست له به‌شی كۆتایی شووتییه‌كه‌یه كه خڕه) زه‌رد بێت به‌ره‌و ره‌نگ كرێمی بچێت، هه‌رچه‌نده ره‌نگی بنه‌كه‌ی تاریك بێت ئه‌وا شووتییه‌كه زیاتر گونجاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌نگی بنه‌كه‌ی كاڵ یان سپی بێت ئه‌وا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش پێگه‌یشتنی شووتییه‌كه لێكراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش شووتییه‌كه له ناوه‌وه سوور نابێت.
چواره‌م: چه‌ند لێدانێكی سووك له شووتییه‌كه بده، ئه‌گه‌ر ده‌نگی وه‌ك ته‌پڵ بوو ئه‌وا بیكڕه، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كه‌كی شاراوه‌بوو مه‌یكڕه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ره‌نگی شووتییه‌كه سه‌وزێكی تاریك و دره‌وشاوه بێت، چونكه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شووتییه‌كه پێگه‌یشتووه.
سه‌رچاوه: ar.farsnews.com
ئا: م.ح