پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له خورماتوو رایگه‌یاند، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی، له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له خورماتوو رێككه‌وتن.
دوای پێنج كۆبوونه‌وه، فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی، دواجار له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان رێككه‌وتن.
هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در گوتی: "ئێمه چل ساڵه هاوپه‌یمانین و كوڕی ئه‌و خاكه‌ین".
سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در گوتیشی: "ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی پیس لێبگه‌ڕێ، ئێمه ئارامی خورماتوو ده‌پارێزێن".
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا دوای كۆبوونه‌وه‌كه گوتی: "چل ساڵه ئێمه و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمانین و به‌رگری لێده‌كه‌ین و له قه‌ره‌داخیش شه‌هیدمان داوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "كاتێك هادی عامری له به‌غداوه بگاته ئێره، به گه‌رمی پێشوازیی لێده‌كه‌ین".
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خورماتوو رێككه‌وتوون و ئه‌وه‌ی له نێو شار ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا ئاسایش و پۆلیس ده‌بێت.
هاوكات هه‌ر به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هێزێكی هاوبه‌ش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی خورماتوو دروست بكرێت، ئەم كۆبوونەوەیە بڕیاربوو دوێنێ لە کەرکووک بكرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی شاندی حەشدی شەعبی کۆبوونەوەکە دواخرا.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە خورماتوو، چەند جارێك شەڕ روویدایه‌وه و هاووڵاتیانی خورماتووش دەڵێن: "پێویستە کۆبوونەوەی ئەمجارە یەکلاکەرەوە بێت و دەبێت چەکدارانی حەشدی شەعبی بچنە دەرەوەی خورماتوو".
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه رێگه به تیمی كوردستان 24 نه‌درا رووماڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی نێوان هادی عامری و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا بكات، ئه‌گه‌رچی پێشتر ئیداره‌ی شاره‌كه له‌سه‌ر زاری شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی خورماتوو رایگه‌یاندبوو، كوردستان 24، له روماڵكردنی رووداوه‌كانی خورماتوو رێگه پێدراوه و ئه‌وان رێگری له هیچ كه‌ناڵێك ناكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له خورماتوو رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش، به‌ڵام رێگری له تیمی رۆژنامه‌وانی كوردستان24 كرا، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی دیكه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ر به شیعه‌كان ئاماده‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بوون.