لیڤه‌رپوول له كڕینی ئه‌م یاریزانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، یۆرگن كڵۆپی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول گڵۆپی سه‌وزی بۆ یانه‌كه‌ی هه‌ڵ كردووه له‌پیناو ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی تۆماس ڤێرمایلین بۆ ریزه‌كانیان.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه یانه ئینگلیزیه‌كه ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر7.5 ملیۆن پاوه‌ند ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی ئارسێناڵ بباته ریزه‌كانی.
ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی ڤێرمایلین له‌كاتێكدایه مامادۆ ساخۆ به‌هۆی تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی وزه‌به‌خش بۆ ماوه‌ی شه‌ش تا دوو ساڵ سڕبكرێت، بۆیه یانه‌ی ڕیدز ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه جارێكی دیكه بگه‌ڕێنێته‌وه پرێمه‌ر لیگ و شوێنی ئه‌و یاریزانه‌ش پڕبكاته‌وه.
ڤێرمایلینی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی یه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا كردووه، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2009 ـ 2014 له ڕیزی تۆپوه‌شینه‌كان له‌نده‌ن بووه، له هاوینی 2014ـه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی بلاوگرانا به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانیوه سوود له‌م یاریزانه وه‌ربگرێت.