گوتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامیی: ناكرێ پێشمەرگە بە ھێزێكی میلشیا بەراورد بكرێت

"كورد تووشی ھەڵەیەكی ستراتیجی گەورە بووە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/32a25c4e-93bc-48b8-87f0-327a2c221582/Abdula%20warty%20Hashd.ism/manifest

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، ناكرێ ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ ھێزێكی میلیشیا بەراورد بكرێت و لە خورماتوو بچێتەدەرەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەگەر كورد قایل بووبێت بەوەی پێشمەرگە لە خورماتوو بچێتەدەرەوە، تووشی ھەڵەیەكی ستراتیجی گەورە بووە.

لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی (كوردستان24) عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "كورد تووشی ھەڵەیەكی ستراتیجی گەورە بووە، ئەگەر لەگەڵ حەشدی شەعبی لەسەر ئەوە رێكەوتبن پێشمەرگە لە خورماتوو بچێتەدرەوە".

 گوتیشی: "بۆ دەبێ پێشمەرگە لە خورماتوو بچێتەدەروە، پێشمەرگە میشیلیا نییە، پێشمەرگە ھێزێكی نیشتمان پەروەری خەباتكاری قوربانیدەرە، لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان و دەستووری عێراق پێشمەرگە وەك سوپای عێراق ھەژماركراوە، ناكرێ لەگەڵ ھێزێكی میلیشیا بەراورد بكرێت".

عەبدوڵڵا وەرتی، جەختیكردەوە: "ئەگەر ئەوە كرابێت و پێشمەرگە لەگەڵ حەشدی شەعبی بەراورد كرابێت، كەواتە پێشمەرگەش وەك ئەوان خەڵكی كوشتووە، ئایا ئەمە راستە؟ پێشمەرگە لە خورماتووە بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی مەدەنی كورد و توركمان و شیعە و سوننەیە یان كوشتنیان؟ كەچی قەناس بە دەستەكانی میلیشیای دیكە رەشھاوێژی كاتێك ھاووڵاتی بە شەقامەكاندا دەڕۆن تەقەیان لێدەكەن و دەیانكوژن لای ئەوان گرنگە ئەوەیە مرۆڤێكی كورد دەكوژن".

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ 24ی نیسانی 2016، ھەردوو شاندی كورد و حەشدی شەعبی لەسەر ئاڵۆزییەكانی خورماتوو كۆبوونەوە، هه‌ردوولا له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خورماتوو رێككه‌وتوون و ئه‌وه‌ی له‌ نێو شار ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نیا ئاسایش و پۆلیس ده‌بێت.