ریال مه‌درید یاریزانێكی دیكه‌ی له‌ده‌ستدا
زینه‌دین زیدان رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی دیكه ده‌بێته‌وه به دووپاتكرانه‌وه‌ی پێكانی خیسێ رۆدریگێز و ناتوانێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سۆسیداد له یاریگه‌ی ئه‌نوێتا ئاماده بێت.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه خیسێ له یارییه‌كه‌ی ریال به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی تووشی كوترانێك بووه له قاچی و به‌هۆیه‌وه ناتوانێت شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر سۆسیداد یاری بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه زیدان بێبه‌ش ده‌بێت له دووانه‌ی هێرشبه‌ری بێنزێما و رۆناڵدۆ به‌هۆی پێكان، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ریال مه‌درید هیچ یاریزانێكی سه‌ره ڕمی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سۆسیداد نابێت.