فیلیپ لام ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ئۆلیڤه‌ر كان له چامپیۆنزلیگ ده‌شكێنێت
فیلیپ لام سه‌ركرده‌ی یانه‌ی بایرن میونشن ژماره‌ی پێوانه‌یی ئۆلیڤه‌ر كانی هاونیشتمانی تێپه‌ڕاند، له ژماره‌ی ئه‌و یارییانه‌ی له چامپیۆنزلیگ تیایدا به‌شداریكردووه.
لام یاری ژماره 104 ـی له یاری چوونی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجامدا، به‌م ژماره‌یه‌ش بووه خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی و پێش ئۆلیڤه‌ر كان كه‌وته‌وه كه 103 یاری به‌شداری كردبوو.