به وێنه و ڤیدیۆ.. سه‌رمایه‌دارێكی كورد كارێكی ناوازه له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كانیدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بازرگانێكی كوردی باكوری كوردستان كه غه‌ریبی له ئه‌مه‌ریكای گیرساندۆته‌وه، له‌سه‌ره‌تادا و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ماستی بۆ چه‌ند ماركێتیكی بچووكی شاره‌كه‌ی ئاماده ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی ره‌واجی ماسته‌كه‌ی ناچاریكرد كاره‌كه‌ی له ماڵ بباته ده‌ره‌وه و كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماست به‌ناوی ماستی "چۆبانی" دابمه‌زرێنێت.
ئه‌و بازرگانه كورده ناوی "چۆبانی"ه و ئێستا خاوه‌ن ناوده‌نگ و سه‌رمایه‌یه‌كی زۆره، ئه‌وه‌ش ته‌نها له رێگه‌ی ماستفرۆشیه‌وه، جیاوازی ماستی چۆبانی له باقی ماسته‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، كه‌مێك مزرتره هه‌ر وه‌كو ماستی كورده‌واری، ئه‌وه‌ش سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكیه‌كانی به‌لای خۆییدا راكیشاوه.
ئێستا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی كاره‌كه‌ی و ده‌ستكه‌وتنی قازانجیكی زۆره‌وه، چۆبانی ده‌یه‌وێت له‌و داهات و قازانجه، كرێكاره‌كانی به‌شدار بكات، به‌و پێیه‌ش 10%ی داهات و به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی ده‌داته كرێكاره‌كانی.
تۆڕی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه كه چۆبانی وتویه‌تی، 10%ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی به‌سه‌ر 2 هه‌زار له كرێكارانی كارگه‌كه‌یدا دابه‌ش ده‌كات، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ رۆڵ و ماندووبوونیان، چونكه پێكه‌وه كاریان كردوه و ئێسته‌ش ده‌بێت پێكه‌وه شه‌ریكبن.
به‌های كۆمپانیاكه له دوو ساڵی رابردوودا له نێوان 3-5 ملیار دۆلاردا بووه، به‌و هه‌ژماره‌ش بێت كرێكاره‌كان هه‌ر یه‌كه و 150هه‌زار دۆلاریان به‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێكیشیان ده‌گاته سه‌روی 1 ملیۆن دۆلار.
له نامه‌یه‌كیشدا كه كارگه‌كه‌ی چۆبانی بۆ كرێكاره‌كانی نوسیوه، هاتووه: ئه‌وه دیاری نیه، ئه‌وه به‌لێنێكی دوولایه‌نه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوون له كاركردنی پێكه‌وه بۆ ئامانج و به‌رپرسیارییه‌تیه هاوبه‌شه‌كان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چۆبانی كاردانه‌وه‌ی باشی له راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكیدا هه‌بووه، به‌لام ماسته‌كه‌ی چۆبانی به ماستی یۆنانی ناوبراوه نه‌ك كوردی.