له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌یان كه‌س كوژراون
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رۆژی پێنج شه‌ممه رایانگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن له باكووری حه‌له‌ب ده‌یان كه‌س كوژراون.
ته‌ڵال سلۆ گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گوتی: شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مدواییه كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له رۆژی چوارشه‌ممه له هه‌ردوو گوندی عه‌ین دقنه و به‌یلوونه ئه‌نجامیداوه (ئه‌و دوو گونده نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا دوورن) بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له 60 چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆن.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش گوتی: به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌وه 11 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و 53 شه‌ڕوانی گرووپه‌كانی دیكه كوژراون.
روانگه‌ی سووریا گوتی: گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن هێرشێكیان ئه‌نجامدابوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆنتڕۆڵی كردبوون.