جۆن كێربی: هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر یه‌په‌گه نه‌گۆڕاوه
K24 – هه‌ولێر
جۆن کێربی جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) نه‌گۆڕاوه و یه‌په‌گه تیرۆریست نییه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن کێربی لە کونگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەيدا گوتی: پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) رێکخراوێکی تیرۆريستيیه به‌ڵام یه‌په‌گه نا, هیچ گوڕانکارییەك له‌مه رووینه‌داوه.
رۆژنامه‌نووسێك ئه‌و پرسیاره‌ی له گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد، ئایا ده‌كرێت بگوترێت په‌یوه‌ندیی له نێوان یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه، جۆن كێربی گوتی: نه‌خێر، به راشكاوی پێتان ده‌ڵێم هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه و یه‌په‌گه نه‌گۆڕاوه.
قسەکانی کێربی دوای ئه‌وه هات كه ئاشتن كارته‌ر له به‌رده‌م كۆنگرێس پرسیاری لێكرا ئایا په‌یوه‌ندیی له نێوان یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه، له وه‌ڵامدا گوتبووی "به‌ڵێ".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروه‌ها گوتی: ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنه‌كان به‌ڵام هه‌ر به ته‌نها بۆ كورد نا.