رۆژی شەممە ئەنجامی هەڵبژارادنی پەرلەمانی ئێران رادەگەیەنرێت
K24 - ههولێر:
سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، رایگەیاند، ئەنجامی قۆناخی دووەمی خوولی دەیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، رۆژی شەممە کاتژمێر ٨ی بەیانیی رادەگەیەنرێت.
محەمەد حسێن موقیمی، سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران گوتی: "رەنگە لەو بازنانەی نوێنەرانی زیاتریان هەڵدەبژێردرێن، کەمێك درەنگتر ئەنجامەکان رابگەیەنرێن".
دوای راگەیاندنی ئەو ئەنجامانە، ئەنجامی گشتیی قۆناخهكانی یەکەم و دووەمی خولی دەیەمی ئەم هەڵبژاردنانە یەکلایی دەبێتەوە و ٢٩٠ ئەندامەکەی پەرلەمان بە تەواوی دیاری دەکرێن.
لە ٢٩٠ کورسیی پەرلەمانی ئێران، ٦٩ کورسی ماون لەم قۆناخەدا یەکلایی بکرێنەوە، دوای راگەیاندنی یەکجاریی ئەو ئەنجامانە، رێژەی دەرچووانی سەر بە دوو باڵی ریفۆمخواز و پارێزگاران دەردەکەوێت.