ئۆتۆبانه‌كان بوونه‌ته كێشه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئۆتۆبانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن شوفێرانی ئه‌وروپا، كیشه كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و وڵاته و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، چونكه ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات هه‌ر شوفێرێكی ئه‌وروپی ئۆتۆبانی ئه‌ڵمانی به‌كاربهێنیت ده‌بێت پاره بدات.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی و پارله‌مانی ئه‌ڵمانیا، له مانگی ئازاری رابردوودا، یاسایه‌كیان ده‌ركردووه كه هه‌ر شوفێرێكی ئه‌وروپی، رێگا ئۆتۆبانه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌كاربهێنیت ده‌بێت ساڵانه 147 دۆلار و 62 سه‌نت كه هاوتایه به 130 یۆرۆ بداته حكومه‌تی برلین وه‌كو به‌های به‌كارهێنانی شه‌قام، له كاتێكدا تا ئیستا به خۆڕایی بووه.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی تێدایه كه شوفێره ئه‌وروپییه‌كان ده‌توانن مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی رێگا ئۆتۆبانه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ تا 2 مانگ به 30 یۆرۆ بكڕن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا ناره‌زایی ئه‌وروپییه‌كان به‌تایبه‌تی كۆمسیۆنی ئه‌وروپای لێكه‌وتووه‌ته‌وه و چاویان له‌وه‌یه له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا تۆمار بكه‌ن.
بۆنی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كۆمسیۆنی ئه‌وروپا دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئێمه، به‌ته‌واوی هه‌وڵی خۆیی خستۆته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و كه‌یسه له دادگای دادی ئه‌وروپا دوابخات، ئێمه ئه‌وه قبول ناكه‌ین فه‌رموو با كه‌یسكه به زووترین كات بچێته دادگای دای ئه‌وروپا، ئێمه دلنیایین له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ده‌بێت.
كۆمسیۆنی ئه‌وروپا پێیوایه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا نایاساییه، چونكه شوفێره ئه‌ڵمانییه‌كان كاتێك ده‌چنه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، پاره‌ی به‌كارھینانی رێگاكان ناده‌ن.
به گویره‌ی یاسا نوێیه‌كه، نه‌ك هه‌ر شوفێرانی ئه‌وروپی، به‌ڵكو شوفێرانی ئه‌ڵمانیش ده‌بێت ئه‌و جۆره باجه نوێیه بده‌ن، ئه‌و بڕیاره ده‌بوو ئه‌مساڵ بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گفتوگۆكانی برۆكسل، بۆ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا دواخرا.
كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له دوایین هه‌ڵویستی خۆییدا، ته‌نها 2 مانگ مۆڵه‌تی داوه‌ته ئه‌ڵمانیا، تاوه‌كو یاسا نوێیه‌كانی خۆی هاوتای یاسا ئه‌وروپییه‌كان بكات، به‌رله‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی بباته دادگای دادی ئه‌وروپا.