ساڵح موسلیم: ئێمە بە دوای سەربەخۆیی نین

"دەبێت گۆڕانكاری بە سەر رژێمەكە دابێت، گەر ناوەند گەڕای و دكتاتۆرییەت نەما رژێم نەما ئێمە باس لە كەسێك ناكەین، كە بەشار ئەسەدە، ئێمە باس لە پارتی سۆشیالستی عەرەب(بەعس) دەكەین كە نابێت بمێنێتەوە لە داھاتووی سووریا".
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6420701f-28c6-45b4-8555-06aeec57e351/Salih%20Muslim%20Kurd%20serbxwe.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لە میانەی بەشداری لە پانێلێكی كۆنفرانسی پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" لە واشنتن دەربارەی رۆڵی كورد لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست، ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە"، رایگەیاند، كە ئەوان لە رۆژئاوای كوردستان داوای سەربەخۆیی ناكەن، بەڵكو ھەوڵی جێگیر كردنی پەیڕەوێكی فەرمانڕەوایی فیدڕاڵی دەدەن، كە تیایدا مافەكانی تەواوی پێكھاتەكان دەستەبەر بكات.

ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆكی پەیەدە كە لە رێگەی سكایپەوە بەشداریكرد گوتی: "ئێمە بەدوای سەربەخۆیی نین و دابەشكردنی سووریامان ناوێت، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە كە پێویستە سووریا بە ھیچ شێوەیەك ناوەندی و مەركەزی نەبێت و ھەروەھا فیدڕالیزم دەستەبەر بكرێت، ئەو پەیڕە و فەرمانڕەواییە مافی ھەمووان دابین بكات".

ھەرەوەھا ساڵح موسلیم گوتیشی: "دەبێت گۆڕانكاری بە سەر رژێمەكە دابێت، گەر ناوەند گەڕای و دكتاتۆرییەت نەما رژێم نەما ئێمە باس لە كەسێك ناكەین، كە بەشار ئەسەدە، ئێمە باس لە پارتی سۆشیالستی عەرەب(بەعس) دەكەین كە نابێت بمێنێتەوە لە داھاتووی سووریا".