نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان باره‌گاكانى له‌ به‌غدا داخست

K24 – به‌غدا:

نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق، بڕياريدا نووسينگه‌ و باره‌گاكانى له‌ به‌غداى پايته‌خت دابخات.

ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش له‌ ئارادايه‌ ژماره‌يه‌ك باڵيۆزخانه‌ و نووسينگه‌ى نوێنه‌رايه‌تى له‌ به‌غداى پايته‌خت خۆيان ده‌پێچنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه‌ به‌جێبهێڵن.

خۆپيشانده‌رانى ره‌وتى سه‌در له‌ ناوچه‌ى سه‌وز بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵيانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.

مه‌ترسى ئه‌وه‌ له‌ ئارادايه‌ خۆپيشانده‌رانى ره‌وتى سه‌در ده‌ستبگرن به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ و ناوه‌نده‌ حكومييه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزدا.