عه‌بادى له ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆكه‌خانه دڵنيايى ده‌دات

K24 – به‌غدا:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منيى له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت ريگه‌ياند، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى به هێزێكى زۆرى پاسه‌وانيى و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له به‌رپرسانى ئه‌منيى له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا گه‌ڕاوه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان خۆپيشانده‌رانى ره‌وتى سه‌در روويان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ره‌تيكرده‌وه تا ئێستا هيچ خۆپيشانده‌ر و چه‌كدارێك گه‌يشتبنه فڕۆكه‌خانه‌كه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، گه‌شتى فڕۆكه‌وانى به شێوه‌ى ئاسايى به‌رده‌واميان هه‌يه.
هاوكات باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا، له به‌غدا ره‌تيكرده‌وه باڵيۆزخانه‌كه‌يان چۆڵكرابێت.