خۆپیشانده‌ران ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا جێده‌هێڵن
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی رێكخستنی خۆپیشاند‌انه‌كانی به‌غدا، داوا له خۆپیشانده‌ران كرد، به شێوازێكی ئاشتییانه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا جێبهێڵن و چۆڵی بكه‌ن. كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بھێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئێستا لایه‌نگرانی سه‌در، گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی به‌غدا چۆڵ ده‌كه‌ن.
لێژنه‌ی رێكخستنی خۆپیشاندانەكانیش ھۆشداری دەدات ئەگەر لە ماوەیەكی دیاریكراودا حکوومەتی تەکنۆکرات پێكنه‌هێنرێت، دووبارە دەگەڕێنەوە ناوچەی سەوز و خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە.جێهێشتنی ناوچه‌ی سه‌وز كه شوێنی بڕیاردانی حكومه‌تی عێراقییه و ته‌واوی دام و ده‌زگا گرنگه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی جیهان له‌م شوێنه‌ن.
دوێنێ له لایه‌ن لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كۆنتڕۆڵكراو و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵیان كووتایه سه‌ر باڵاخانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران به زۆری توانیان خۆیان رزگار بكه‌ن، ئه‌م رووداوه‌ش كاریگه‌ر و كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.