ئه‌مه‌ریكا: پاراستنی گیانی دیپلۆماتكارانمان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هیوادارین هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن و گیانی شانده بیانییه‌كان بپارێزن.
به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵكوتانه ناو باڵه‌خانه په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، ژماره‌ی باڵیۆزخانه و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باره‌گاكانییان داخست.
دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر په‌رله‌مان، له ئێستادا خۆپیشانده‌ران به‌نیازن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان مانگرتن رابگه‌یه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، داوای له خۆپیشانده‌ران كرد، باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان چۆڵبكه‌ن و نزیك سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق نه‌كه‌ونه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، داوای له موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كرد، فه‌رمان به خۆپیشانده‌ران بكات له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان بچنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی موته‌قدا سه‌در، له وتارێكدا داوایكرد، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات به‌بێ به‌ش به‌شێنه حزبی، پێكنه‌هێنرێت، ئه‌وا خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام ده‌دات.