فه‌توایه‌كی سه‌یر له باره‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت
K24 - هه‌ولێر:
زانایانی موسڵمانی ئیمارات له فه‌توایه‌كی نوێ‌دا، به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی وای فای خه‌ڵك، به دزی ناوبرد و حه‌رامیكرد.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The National"ی ئیماراتی، كه به ئینگلیزی ده‌رده‌چێت، به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له رێگه‌ی مۆبایل و هه‌ر ئامێرێكی دیكه و به‌ستنه‌وه‌ی به وای فای، به‌بێ پرسی خاوه‌نه‌كه‌ی، به دزی دانراوه و حه‌رامه.
یه‌كێك له زانا ئایینییه‌كانیش به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "له رووی ئه‌خلاقییه‌وه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌م شێوازه، رێگه‌پێدراو نییه، چونكه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی خه‌ڵك به‌بێ پرس، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی ئینته‌رنێت و پاره‌ی خاوه‌ن ئینته‌رنێته‌كه به فیڕۆ ده‌ڕوات".
هه‌رچه‌نده له ئیمارات هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ سزادانی سه‌رپێچیكاران، به‌ڵام له‌كاتی شكاندنی پاسوۆردی وایفا و (Access Point)ه‌كان، 270 دۆلار سزا ده‌درێت.
به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌و شێوازه، له ئیمارات به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی داهاتییه‌كان كه‌مه.
هاووڵاتییه‌كی ئیماراتیش بۆ رۆژنامه‌كه گوتی: "به‌هۆی بوونی وای فای له نزیك باڵه‌خانه‌كه‌م، ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری لێره كۆده‌بوونه‌وه، له سه‌ره‌تادا تووشی سه‌رسوڕمان بوون كه بۆچی سوورن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه و شووشتنی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م، به‌ڵام دواتر زانیم ئه‌وان پاسوۆردی ئینته‌رنێته‌كه‌یان شكاندووه و به خۆڕایی ده‌توانن سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كه وه‌ربگرن".