ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه: بازارى نه‌وت به‌ره‌و باشتر بوون هه‌نگاو ده‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به وزه، رایگه‌یاند، دۆخی بازاری نه‌وت به‌ره‌و باشتربوون هه‌نگاو ده‌نێت و ئاستی داواكاری نه‌وت رۆژانه 1 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌بێت، ئاماژەی بەوەشكرد له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵیشه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر ده‌ستپێده‌كات.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ی رایگه‌یاند، بازاری نه‌وت به‌ره‌و كۆك بوون هه‌نگاو ده‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری جیهان به‌ره‌و دۆخێكی ته‌ندروست هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه فاتیح بیرۆڵ به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه دۆخی ئابووری جیهان به‌ره‌و باشتربوونه، ئاراسته‌ی نرخی نه‌وتیش هه‌ڵكشانه زیاتر له‌وه‌ی داكشان بێت.
ئاژانسه‌كه كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه جیهانیه‌كانی بواری وزه داده‌نرێت، ئه‌وه‌شی پێشبینی كردووه كه له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ یاخود له سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتووه و به‌های نه‌وت باڵانسی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتدا، به ریژه‌ی 40% كه‌میكردووه، ئاژانسه‌كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات دۆخی وه‌به‌رهێنانیش له پیشه‌سازی نه‌وتدا به‌ره‌و باشتربوون بچێته‌وه.
سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه ئومێد ده‌كه‌ن له 2017وه وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت به‌رزبێته‌وه بۆ 600 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بیرۆڵ پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه له‌مساڵدا ئاستی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت به بری 1 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی به‌ردی بگه‌ڕێته‌وه هێز و بڕستی خۆی، پێویسته نرخی نه‌وتی بگاته‌وه سه‌روی 60 تا 65 دۆلار.