به‌نزینی ئه‌هلی ته‌نگی به به‌نزینخانه حكوومییه‌كان هه‌ڵچنیوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی زۆری و هه‌رزانی به‌نزینی ئه‌هلی، فرۆشی به‌نزینی حكوومی به رێژه‌ی 70% كه‌میكردووه و ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزین و یاریكردن به پێوه‌ری به‌نزنیخانه‌كان، 70 به‌نزینحانه‌ی ئه‌هلی سزادراون.
بازاڕی ئازادی بەنزین، زیانی بە بەنزینی حکوومەت گەیاندووە و بێ بازاڕی خستووە, وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیوایە، بەشێك لە بەنزینی بەنزینخانە ئەھلییەکان، ھەم لەرووی کوالیتییەوە کێشەیان ھەیە و ھەمیش یاری بە پێوەرەکانی بەنزینخانەکان دەکرێت.
بە گوێرەی داتای فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سووتەمەنی ھەولێر, فرۆشی بەنزینی حکوومی لە دوو ملیۆن لیتر لە کانوونی یەکەمی رابردوو، بۆ ٣٠٠ ھەزار لیتری رۆژانە دابه‌زیوه.
بەوەش ٧٠%ی فرۆشی بەنزینی حکوومی کەمیکردووە، چونکە بەنزینی ئەھلی ھەرزانترە.
کوردستان ٢٤, ھەوڵی زۆری‌دا پرسیاری کوالیتی بەنزین و یاریکردن بە پێوەری بەنزینخانەکان. ئاراستەی چەند خاوەن بەنزینخانەیەك بکات, بەڵام ئامادە نەبوون وەڵام بدەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، تەنھا لەماوەی ھەشت مانگی رابردوودا و بەھۆی سەرپێچیکردنەوە, زیاتر لە ٧٠ بەنزینخانەی ئەھلی سزادراون, بەڕێوبەری دابەشکردنی سووتەمەنی ھەولێریش، قەیرانی دارایی و زۆری بەنزیخانە ئەھلییەکان، بەھۆکار دەزانێت بۆ کۆنترۆڵنەکردنی کوالێتی بەنزین.
لەگەڵ ھاتنی گەرما و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازی لەسەر بەنزینی جۆراوجۆر, حکوومەت چاوی لەوەیە، کڕیارانی بەنزین جارێکی دیکە بەنزینخانە حکوومییەکان ئاوەدان بکەنەوە.