به‌ڤیدیۆ... بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژوودا خولی نایابی خانمان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

خانمانی زێره‌ڤانی گۆڵبارانی یانه‌ی سه‌وره‌ی شاری كه‌ركووكیان كرد
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/82ed6225-56d9-413e-9e37-e473ef51fe2b/Zerevani%20Xanman.ism/manifest

لە خولی نایابی خانمانی عێراق خانمانی یانەی زێرەفانی بە 9 گۆڵی بێ بەرنبەر لە یانەی سەورەی شاری كەركوكی بردوە،

كچانی یانەی زێرەفانی تەنھا 7 خولەكیان بەس بوو بۆ ئەوەی دەست بە تۆمار كردنی گۆڵە یەك لە دوای یەكەكان بكەن.

(فروغ موری) توانی یانەكەی بكاتە خاوەن گۆلی یەكەم، یەك خولەك دواتر (سارا قومی)  بە  تۆماركردنی  گۆڵی دووەم ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی شاری دھۆك دووھێندە لێكرد.

ھێرشەكانی زێرەفانی بەردەوامی ھەبوو تاوەكو (ئاڤان محەمەد) زێرەفانی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.

دوای ئەم گۆلە سیپل شوكر بە تۆمار كردنی گۆلی چوارەم كۆتایی بەم گێمە ھێنا.

 لە گێمی دووەم یانەی زێرەفانی رێژەی گۆڵەكانی زیاتركرد و كچانی یانەی سەورەش تەنھا بینەری یارییەكە بوون،

 تاوەكو (تارا دلۆڤان) زێرەفانی كرد خاوەن گۆڵی پێنجەم،  دووخولەك دواتر (سیپه‌ل شوكر) گۆڵی شەشەمی لە بەرژوەندی سپی پۆشەكانی شاری دھۆك تۆماركرد.

لە خولەكەكانی كۆتایش یانەی زێرەفانی 3 گۆڵی یەك لە دوای یەكی لە رێگای یاریزانان (میرن دھام)، (فروغ موری) و (ھێدی خان مەجید) تۆماركرد و كۆتاییان بە كەرنافاڵی گۆڵەكانیان ھێنا.

بەم سەركەوتنە یانەی زێرەفانی بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ بە پلەی یەكەم بۆ قۆناغی داھاتوو سەركەوت و یانەی گازی باكورش بە شەش خاڵ بلێتی دووەمی بەركەوت، بریاریشە یارییەكانی قۆنایەكانی قۆناغی پێشكۆتایی لە ناوە راستی مانگی شەش لە بەغدا ئەنجام بە درێت.