فێدرێر هه‌وادارانی نیگه‌ران كرد
یاری تێنس چاوه‌ڕێی به‌شداریكردنی رۆجێر فێدرێری سویسریان ده‌كرد به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تی مه‌درید بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو تێنسزانه سویسراییه‌كه پاشه‌كشێی له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه راگه‌یاند.
فێدرێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له مه‌درید راگه‌یاند له مه‌شقه‌كاندا هه‌ستی به ئازاری پشتی كردووه، دواتر بڕیاریداوه پاشه‌كشێ له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه بكات.
هاوكات مایسترۆ فێدرێر دووپاتیكرده‌وه بۆ پاڵه‌وانییه‌تی رۆما ئاماده ده‌بێت و ئامانجی ئه‌وه‌یه له داهاتوو به ته‌واوی ئاماده‌بێت بۆ پاڵه‌وانییه‌تی فڕه‌نسای كراوه.