تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
K24-هەولێر
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوان سادق کە لە هەمان کاتدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینییە بە وەکاڵەت رایگەیاند تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیار نییه دوابخرێت.
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی ڕۆژ-ی کوردستان 24 پشتیوان سادق کە گوتی: "بڕیاری ئه‌وقاف بەلابردنی مامۆستا ئایینییه‌كان ده‌رچووه و پێشتریش ئاگاداربوون و ئه‌و دوو مامۆستا به‌ڕێزه و هه‌موو مامۆستایانی ئایینی دیكه‌ش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكارییه‌كانیان په‌یوه‌ندیی به لایه‌نی سیاسیی نییه و جێگای رێز و ته‌قدیرن".
وەزیری پەروەردە گوتیشی: "قوتابخانه حكوومییه‌كان زۆر له قوتابخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت باشترن و قوتابییان سه‌ربه‌ستن له هه‌ژماركردنی نمره‌كانی قۆناغەکانی 10 و 11ی خوێندن".
پشتیوان سادق ئاشکراشی کرد: "واسته‌ی زۆر گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی مامۆستا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به په‌روه‌رده‌كانه‌وه هه‌یه و رێنماییمان ده‌ركردووه، كه نابێت گواستنه‌وه‌ی مامۆستا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كه بكات و نابێت منداڵ بێ مامۆستا بێت و تاقیكردنه‌وه‌ی نیتشمانی له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیار نییه دوابخرێت".
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد: "نه‌مانتوانی برا پێشمه‌رگه‌كان به‌بێ تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌مهیدیی داخل بكه‌ین، چونكه له په‌نای پێشمه‌رگه خه‌ڵكی دیكه زۆر داخل كران، به‌ڵام ئه‌م ساڵ ئه‌و بڕیاره نادرێت" و گوتی: "مامۆستایان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه نیو مووچه‌كه‌یان نافه‌وتێ و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌ر له تاقیكردنه‌وه‌كان دابه‌شی بكه‌ین".
ئا: ئا ، ف