مانچێسته‌ر سیتی چه‌كه كاریگه‌ره‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ناوه‌ڕاستكاره كۆتدیڤواره‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی Skysportـی ئینگلیزی، یه‌حیا تۆڕی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه و بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه گه‌شتی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیای كردووه.
یه‌حیا تۆرێ، نزیكه‌ی دوو هه‌ففته‌یه له یاریگه‌كان دووركه‌وتۆته‌وه، له‌وه‌ته‌ی 23ـی ئه‌م مانگه له یاریی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و ستۆك سیتی به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتۆته‌وه، به‌شداریی یاریی چوونی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و ریال مه‌دریدیشی نه‌كرد، دوور ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد تۆڕی به‌شداریی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش ناكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌وادارانی ئه‌و یانه‌یه دڵنیا كراوه‌ته‌وه كه یه‌حیا تۆڕی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده ده‌بێت.