داوا له كریستیانۆ ده‌كرێت ئه‌مشه‌و یاریی نه‌كات
میدیاكانی ئیسپانیا هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ڕێكاره پزیشكییه‌كانی هانای بۆ پزیشكه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا برد بوو، به‌پێی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیایش ئه‌مڕۆ چه‌ند پزیشكێكی كه‌ته‌لۆنیا تایبه‌ت به ئه‌ژنۆ داوا له كریستیانۆ ده‌كه‌ن به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و نه‌كات.
رۆژنامه‌ی Elmunddo deportivoـی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاندووه كه چه‌ندان پزیشكی تایبه‌ت به شكانی ئێسك و ئه‌ژنۆ ئامۆژگاری كریستیانۆ ده‌كه‌ن ئه‌مشه‌و له سانتیاگۆ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی یاریی نه‌كات، چونكه مه‌ترسی توشبوونه‌وه‌ی به‌پێكانێكی سه‌خت لێ ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پزیشكه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌م جۆره پێكانه‌ی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ تا چاك ده‌بێته‌وه پێویستی به نزیكه‌ی 20 ڕۆژ هه‌یه.
پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و تووشی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی ببێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه له یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 بێبه‌ش ده‌بێت كه له مانگی داهاتوو له وڵاتی فره‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م پزیشكانه قسه‌یه‌كی زیدان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه كریستیانۆ به ڕێژه‌ی 100% ئاماده‌یه، ئه‌وان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن كه كریستیانۆ 50% ئاماده‌یه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كات 21:45 خوله‌ك له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، له‌م یارییه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌توانێت بگاته فیناڵی چامپیۆنز لیگ.