له پێناو رۆژێكی پڕ له چالاكی به‌یانییان ئه‌م كارانه بكه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م ساتی هه‌ڵسن له خه‌و، به سه‌ختترین ئه‌و ساتانه داده‌نرێت، كه رووبه‌ڕووی تاك ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر به‌یانییه‌كی ساردی زستان بێت و هێشتا جێگای خه‌وه‌كه‌ت گه‌رمه، كه وا ده‌كات مرۆڤ به ئه‌سته‌م بتوانێت ده‌ستبه‌رداری جێخه‌وه‌كی بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی ته‌واوی ئه‌و رۆژه ده‌بێت.
لێره‌دا گرنگترین ئه‌و ئامۆژگارییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ت، به دڵخۆشی و به شێوه‌یه‌كی رێكوپێكتر ئه‌نجام بده‌یت:
وزه‌ی ئه‌رێنی:
په‌ره‌پێدان به وزه‌ی ئه‌رێنی، له رێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌و له جه‌سته، باشترین ده‌سته‌واژه‌ی دوای هه‌ڵسان له خه‌و، ئه‌وه كه بڵێیت: "ئه‌م به‌یانییه دڵخۆشم"، یان "ئه‌مڕۆ به دڵخۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌م" و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه جێگه‌ی خه‌وه‌كه‌ت جێبهێڵه.
شووشتنی ده‌موچاو به ئاوی سارد:
شووشتنی ده‌موچاو به ئاوی سارد، هه‌ستی نوێبوونه‌وه‌ی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و وا ده‌كات، پرۆسه‌ی چالاكبوونی جه‌سته خێراتربێت، هه‌روه‌ها سووڕی خوێنی له‌شیش كاراتر ده‌كات، بۆیه به‌رده‌وام به‌یانییان، ده‌موچاوتان به ئاوی سار بشۆن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زستانیش بێت.
هه‌وای سازگار:
هه‌ڵمژینی هه‌وای سارد و سازگاری به‌یانییان، كه هێشتا دووكه‌ڵ و گه‌رمی ئامێره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌ستێكی خۆش به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه، سییه‌كان له گازی دوانۆكسیدی كاربۆن پاكده‌بێته‌وه و ئۆكسجینێكی پاك ده‌چێته ناو جه‌سته، بۆیه به‌یانییان، په‌نجه‌ره‌كه‌ی ژووره‌كه‌ت بكه‌وه و چه‌ند خووله‌كێك له‌وێوه هه‌وای پاك هه‌ڵمژه.
هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ:
هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ و ئه‌و بۆنه‌ی به نیازی به‌كار بهێنێت، له به‌یانییاندا، وزه‌یه‌كی ئه‌رێنی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌ی به سرووشتی خۆیان میزاجێكی باشییان نییه، وا باشتره به‌یانییان، ره‌نگ جلوبه‌رگ و بۆن دیاری بكه‌ن و ره‌نگی ئه‌و پۆشاكه‌ی كه به نیازه بیپۆشێت، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه، بیگونجێنێت، به‌گشتی ره‌نگه كراوه‌كان، هه‌ستێكی باشتر به مرۆڤ ده‌به‌خشن.
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی:
وا باشتره به‌یانییان، له‌كاتی ده‌رچوونی له ماڵ، رۆیشتن بۆ خوێندن، یا بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ت، به شێوازێكی ئه‌رێنی بیر بكه‌یه‌وه، به گه‌شبینییه‌وه پێشبینی چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆژه‌ت بكه‌یت، یان ده‌توانی گوێ له به‌رنامه‌یه بگری كه به‌رده‌وام حه‌زی پێده‌كه‌ی، یانیش گوێگرتن له گۆرانییه دڵخوازه‌كانت و خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سرووشتی، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی قاوه نه‌كرێت باشه له به‌یانییان، چونكه به پێچه‌وانه‌وه هیچ هێزێكی ئه‌رێنی به جه‌سته‌ی مرۆڤ نابه‌خشێت.
ئه‌نجامدانی وه‌رزش:
چه‌ند وه‌رزشێكی ئاسایی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌یانییان ئه‌نجامی بده‌یت، باشتر بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانت له‌و رۆژه‌دا ئاماده ده‌بیت، وه‌كو راهێنانی سویدی و راكردن، بۆ ماوه‌ی 10 – 15 خووله‌ك.
ئه‌و هه‌نگاوانه ساده و ساكارن و له پێناو رۆژێكی پڕ له چالاكیتر، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت جێبه‌جێیان بكات.