داعش ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى ديكه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى سووريادا ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
كێڵگه‌يه‌كى غاز له ناوچه بيابانييه‌كانى شارى ته‌دموور له خۆرهه‌ڵاتى سووريا كه‌وته‌وه ده‌ست داعش.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چه‌كدارانى داعش ده‌ستيانگرتووه به‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازى شاعر له ده‌وروبه‌رى ته‌دمور.
شارى ته‌دمورى مێژوويى له ئازار / مارسى ئه‌مساڵ له لايه‌ن سوپاى سوورياوه كۆنترۆڵكرايه‌وه و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌رهێنرا.
سوپاى سورياى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د پارێزگارى له كێڵگه‌ى غازه‌كه ده‌كرد.
كه‌ناڵى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش بڵاويكردووه‌ته‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌كدارانى داعش بڕێكى زۆرى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و مووشه‌ك و تانك و زرێپۆشى سوپاى سوريايان ده‌ستكه‌وتووه.
كێڵگه‌كه ده‌كه‌وێته دوورى 150 كيلۆمه‌تر له باكوورى خۆرئاواى شارى ته‌دموور.
له سێ رۆژى رابردوودا داعش په‌لاماره‌كانى بۆ سه‌ر ئه‌و كێڵگه‌يه ده‌ستپێكردبوو.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدايه له عێراقدا و به تايبه‌تى له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا سه‌رجه‌م هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه شكستيان پێهێنراوه.
نوێترين شه‌ڕى به‌رگرى پێشمه‌رگه له دژى داعش له شارۆچكه‌ى تلسقۆف بوو، كه به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مريكا به گه‌وره‌ترين شه‌ڕ وه‌سفيان كرد و له ئاكاميدا به ده‌ستى پێشمه‌رگه زياتر له 120 چه‌كدارى داعش كوژران.
پێشتر راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى پێشتر له ميانى لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياندبوو، داعش به چه‌كى هه‌ردوو سوپاى عێراق وسووريا په‌لامارى هێزى پێشمه‌رگه ده‌دات و پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكات.