روسیا پێنج ملیار دۆلار لەسندوقی یەدەگ رادەكێشێت

وەزارەتی دارایی رووسیا رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوو وڵاتەكەی بۆ پڕكردنەوەی بودجە، بڕی 5 ملیار دۆلاری لە سندوقی یەدەگ راكێشاوە.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دارایی رووسیا رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوو وڵاتەكەی بۆ پڕكردنەوەی بودجە، بڕی 5 ملیار دۆلاری لە سندوقی یەدەگ راكێشاوە.

وەزارەتی دارایی رووسیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، حكومەتی رووسیا ھەوڵدەدات ئاستی كورتھێنانی بودجە بەرێژەی لەسەدا 3 رابگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ ئەمساڵ پشت بە بەرھەمی ناوەخۆیی دەبەستێت.

وەزارەتی دارایی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا سندوقی یەدەگی وڵاتەكەی بڕی نزیكەی 45 ملیار دۆلاری تێدایە، ئەگەرچی لەمانگی رابردوودا 50 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری دەخەمڵێنرا.

لە مانگی رابردوودا ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، بۆ پڕكردنەوەی پرسى كورتهێنانى بودجەی وڵاتەكەی، پێشت بەداھاتە ناوەخۆییەكان دەبەستن.