سامانه سرووشتييه‌كان بڕى هه‌نارده و داهاتى نه‌وت ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیيه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لە راپۆتی مانگانەی خۆیدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی یه‌ك مانگدا 15 ملیۆن و 356 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كردووه و له به‌رامبه‌ریشدا بڕی 376 ملیۆن و 395 هه‌زار دۆلاری وه‌كو داهات ده‌ستكه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیيه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوا راپۆرتی خۆیی له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و فرۆشتن و داهاته‌كه‌یه‌وه له مانگی نیسانی رابردوودا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له مانگی رابردوودا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 15ملیۆن و 356 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان كردووه به تێكڕایی 511 هه‌زار و 888 به‌رمیلی رۆژانه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌دا، 376 ملیۆن و 395هه‌زار 901 دۆلاری وه‌كو داهات ده‌ستكه‌وتووه، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش 58 ملیۆن و 895 هه‌زار دۆلاری بۆ كۆمپانیاكانی ده‌رهینانی نه‌وت بووه.
جگه له‌وه‌ش كاروانێكی نه‌وتی كه بڕه‌كه‌ی 1 ملیۆن و 25 هه‌زار به‌رمیل بووه، پیش‌تر پاره‌ی وه‌رگیراوه، واته له هه‌مبه‌ر ئه‌و كاروانه نه‌وتیه‌دا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نوێ وه‌رنه‌گیراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت، زۆرترین بری نه‌وت كه هه‌نارده كراوه له رۆژی 15ی مانگی رابردوو بووه كه تێیدا 530 هه‌زار و 442 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه و رۆژی 11ی نیسانیش كه‌مترین بڕی نه‌وت هه‌نارده كراوه كه ته‌نها 393 هه‌زار و 730 به‌رمیل بووه.