"سیاسه‌تی نوێی سعودیه لەبارەی نەوتەوە ئۆپێك ده‌مرێنێت"
K24 – هه‌ولێر:
له‌م هه‌فته‌یه‌دا پارێزگارانی بانكی ناوه‌ندی وڵاتانی نه‌وتفرۆشی ئۆپێك كۆبوونه‌ته‌وه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوورخایه‌نی ئابورییان، به‌ڵام سعودیه داوایكردووه به‌ڕێو‌بردنی بازاری نه‌وت بگۆڕدرێت.
به گوێره‌ی زانيارى ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا محه‌ممه‌د ئه‌لمازی نوێنه‌ری سعودیه رایگه‌یاندووه، جیهان گۆڕاوه و بازاری نه‌وتیش گۆڕاوه، ئه‌و سیاسه‌ته نه‌وتیه‌ی پیش‌تر به سوودبوو ئێستا ناكرێت جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێت بازار ببێته ركابه‌ری نه‌ك قۆرخكاری.
به‌رپرسێكی وڵاتیكی نه‌وتیش كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه به رۆیته‌رزی وتووه، سعودیه ئۆپێك ده‌مرێنێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه گله‌یی له سعودیه ده‌كرێت له ركابه‌ری ئێران‌دا به‌رهه‌می نه‌وتی زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش نرخی نه‌وتی داشكاندووه.