رۆژنامه‌یه‌كی ئێران: رەفسەنجانی هیچ حیسابی بۆ ئەحمەدی نه‌ژاد نه‌ده‌كرد

ته‌نها یه‌كجار رێگه‌ی پێداوه‌ی بیبینێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/43a78140-04f8-4157-93ea-756931ebec19/Rojnamekani%20Shemme.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامەکانی ئه‌مڕۆی چاپی تاران دوای دوو رۆژ پشوودان، کۆمەڵێك بابەتی گەرمیان لەسەر کەوتووەتەوە و لە چاپی ئەمڕۆیاندا هەوڵیان داوە بە هەموو ئەم بابەتانەدا بچنەوە و بەچڕی زۆر شتیان کردووەتە ناوئاخنی لاپەرەکایانیان.

رۆژنامەی "تەعادول" باسی بڵاو بوونەوەی کتێبی بیرەوەرییەکانی هاشمی رەفسەنجانی کردووە و بیری هێناوەتەوە رەفسەنجانی سەردەمێك هیچ حیسابی بۆئەحمەدی نژاد نەکردووە و نووسیویەتی: "ئەم کتێبە بە ٢٣ ساڵ دواکەوتنەوە بڵاوکراوتەوە و ئەگەر ساڵی 1993 بڵاو کرابایەوە، گۆڕانکارییەکانی ئێران بە لایەکی دیکەدا دەچوون، ئەوکات ئەحمەدی نژاد پارێزگاری پاێزگای ئەردەبیل بوو کە تەنیا بەبۆنەی بوونی ئەردەبێڵ بە پاریزگا رەفسەنجانی ئیزنی دا ئەحمەدی نژاد سەردانی بکات".

رۆژنامەی "جەوان" باسی دەستگیرکردنی 7 ئەکتەری سینەمای لە میواندارییەکی شەوانەدا کردووە و لە ژێر مانشێتی ئابڕووچوون لە سەعادەت ئاباد، نووسیویەتی: "بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی حەوت ئەکتەری سینەما لە میوانداریی شەوانە دا بە بوتڵی مەیەوە، هەوڵی دۆزینەوەی ناوی ئەم ئەکتەرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زیاد کردووە و دەیانهەوێ بزانن کێ لەم میواندارییەدا بووە و ئەو ئەکتەرانە بناسن کە پاشەڵی کەلتووریی باشیان نيیە".

رۆژنامەی کەیهان، لە زمان عەلی ئەکبەر ویلایەتی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتیدا نووسیویەتی: روسیا لە سەرمانەوەی بەشار ئەسەد لە پۆستەکەیدا پێداگرە و کۆماری ئیسلامیش بە ئیرادەیەکی لێبڕاوانەوە پشتگیری لە مانەوەی بەشار ئەسەد دەکات و بۆ ئێمە مانەوەی بەشار ئەسەد هێڵی سوورە. کۆماری ئیسلامی و حزبوڵڵا پێشتر لەسەر مانەوەی بەشار ئەسەد پێک هاتبوون و رووسەکان لەمەدا هیچ رۆڵێکیان نەبوو.