مهلاكانی ئێران: ئینگلیزی زمانی نەزانی و فێڵ و تەڵەکەيه
K24 – ههولێر:
فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بووەتە کێشەی نێوان دوو باڵەکەی کۆماری ئیسلامی و بهشێك له وتارخوێنانی ئێران، رهخنهیان له سهرۆك كۆماری ئێران گرتووه، كه باسی له خوێندنی ئهو زمانه كردووه.
رۆژنامەی ئارمانێ ئێمروز، لە زمان وتارخوێنی شاری مەشهەد، "ئایەتووڵڵا عەلەمولهودا"وە لە ژێر مانشێتی "ئینگلیزی زمانی نەزانی و فێڵ و تەڵەکەيه"، نووسیویەتی: "پێشنوێژی هەینی مەشهەد رەخنەی لە سەرۆککۆمار گرتووە کە پێی وایە زمانی ئینگلیزی دەبێت لە ئێران بە رێکوپێکی بخوێندرێت".
ئهو وتارخوێنه ههروهها دەڵێ: "زمانی ئینگلیزی نەک هەر زمانی زانست نییە، بەڵکوو زمانی فێڵ و تەڵەکەیە".