دیپلۆماتکارێکی پێشووی ئێران درایە بەرچەقۆ
K24 - ههولێر:
باڵوێزی پێشووی ئێران لە هیندستان و پاکستان، ئێوارەی دوێنێ لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران، لە لایەن سێ کەسی نەناسراوەوە درایە بەر چەقۆ و بریندار کرا.
ماڵپەڕی کەلەمەی نزیك لە میر حوسێن موسەوی، بڵاویكردووهتهوه، ئەمە سێیەمجارە لە هەفتەی رابردوودا میر مەحموود مووسەوی هێرشی بكرێته سەر و لە دواجاردا ئێوارەی دوێنێ درایە بەرچەقۆو هێرشبەرانیش ههڵاتوون.
عەبدولڕەزا رەحمان فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران، دوای ئەو رووداوە، رایگەیاند: هێرشەکە تیرۆریستی نەبووەو رەنگە بە مەبەستی دەستکەوتنی پارەو شتی دیکەوە بێت.
مەحموود مووسەوی، دپیلۆماتکاری پێشووی ئێران و برای میر حسێن مووسەوییە. میرحسێن مووسەوی، یەکێک لە پاڵێورانی هەڵبژاردنەکانی خوولی دەیەمی سەرۆک کۆماری، دوای ئەو هەڵبژاردنانە لە ساڵی ٢٠١٠بەملاوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە تاران لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کراون.