بارسێلۆنا گۆڵبارانی هاوشاره‌كه‌ی كرد و ریال مه‌دریدیش به زه‌حمه‌ت له ڤالێنسیای برده‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی (37)ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا كه له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه چوون كۆتایی هات، شه‌ڕی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یش بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا كه دواگه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌بێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام له ئیسپانیۆلی هاوشاری برده‌وه، (ئێم ئیس ئێن)ـیش ڕۆڵی گه‌وره‌یان له‌م یارییه بینی و هه‌ر سێكیشیان گۆڵیان تۆمار كرد.
سه‌ره‌تا بارسێلۆنا له خوله‌كی 8 له ڕێگه‌ی لیۆنێل مێسی پێشكه‌وت، له گێمی دووه‌میش تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه فێستیڤاڵی گۆڵتۆمار كردنی ده‌ست پێكرد.
له خوله‌كه‌كانی (52 و 61) لویس سوارێز دوو گۆڵی تۆمار كرد، له خوله‌كی 74ـیش ڕافینیا ئالكانتارا گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 83 نێیمار دا سیلڤا ده‌ركه‌وت و گۆڵی پێنجه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ڤاڵێنسیای كرد و یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی لیڤانتی له دواساته‌كاندا زه‌برێكی گه‌وره‌ی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دا و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
فێرناندۆ تۆرێس له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه گۆڵێكی بۆ ئاتڵێتیكۆ تۆمار كرد، له خوله‌كی 30 گۆمێز یارییه‌كه‌ی بۆ لیڤانتی یه‌كسان كرده‌وه.
له دواخوله‌كی یارییه‌كه‌یش جیۆسیپی ڕۆسی لێدانێكی كوشنده‌ی له تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی دا و گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ لیڤانتی تۆمار كرد.