زه‌واهيرى هۆشدارى ده‌داته ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميرى رێكخستنى ئه‌لقاعيده ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى هۆشدارى دايه گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سووريا و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر يه‌ك نه‌گرن له‌ناو ده‌چن و رێكخراوى داعشى به "غولات" وه‌سفكرد.
له تۆمارێكى ده‌نگييدا كه ده‌درێته پاڵ ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى جێنشينى ئوسامه بن لادنى رێبه‌رى پێشووى رێكخستنى ئه‌لقاعيده، دانى ناوه به‌وه‌دا كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقيا و باشوورى ئاسيا ژماره‌يه‌ك ميليشياى سه‌ر به ئه‌لقاعيده بوونيان هه‌يه.
له باره‌ى ميليشيا ئيسلامييه‌كانه‌وه، زه‌واهيرى گوتى: ئه‌ركى ئه‌مڕۆمان ئه‌وه‌يه هه‌مووان گه‌وره و بچووك سووربين له‌سه‌ر يه‌كڕيزى موجاهيدان له شام تاوه‌كو له ده‌سه‌ڵاتى نوسه‌يرييه عه‌لمانييه‌كان و هاوكارانيان له رافيزه‌كان و هاوپه‌يمانه رووس و خۆرئاواييه خاچپه‌رسته‌كان نه‌جاتيان ده‌بێت.
گوتيشى: موجاهيدانى جيهان ئه‌و راستييه بزانن، پرسى يه‌كبوونتان پرسى ژيان و مردنه.
له به‌شێكى ديكه‌ى تۆماره‌كه‌دا، زه‌واهيرى ره‌خنه‌ى له هه‌وڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گرتووه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سياسى بۆ پرسى سووريا.
سه‌باره‌ت به داعش، زه‌واهيرى گوتى: ئه‌وانه غولاتى سه‌ره‌ڕۆن.