زه‌واهرى به‌يعه‌تى دايه ئه‌ميرى نوێى تاڵيبان
K24 – هه‌ولێر
ئه‌يمه‌ن زه‌واهرى رێبه‌رى رێكخراوى ئه‌لقاعيده، له نامه‌يه‌كى ده‌نگييدا، رايگه‌ياند، ئه‌و به‌يعه‌ت ده‌داته ئه‌ميرى نوێى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ده‌زگاى هه‌واڵگرى پاكستان بڵاويكرده‌وه، مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر ئه‌ميرى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستان له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى وڵاته‌كه‌ى گيانى له‌ده‌ستداوه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان رايگه‌ياند، هه‌واڵى مردنى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر راسته و له دواى ئه‌و ئه‌نجومه‌نى شوراى تاڵيبان، مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوورى وه‌ك ئه‌ميرى نوێى چه‌كداره‌كانى ده‌ستنيشان كردووه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (13.8.2015)، ئه‌يمه‌ن زه‌واهرى ئه‌ميرى ئه‌لقاعيده له نه‌وارێكى ده‌نگييدا ئاشكراى كرد، ئه‌و به‌ڵێن و به‌يعه‌تى گوێڕايه‌ڵى و دڵسۆزى داوه‌ته ئه‌ميرى نوێى تاڵيبان.
زه‌واهرى له په‌يامه‌كه‌يدا، ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به رێچكه‌ى ئوسامه بن لادن، ئه‌ميرى پێشووى ئه‌لقاعيده‌وه، به‌يعه‌ت ده‌ده‌ينه شوێنگره‌وه‌ى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر و گوێڕايه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى ده‌بيين".
عه‌ره‌ب ئه‌فغانه‌كانى سه‌ر به رێكخراوى ئه‌لقاعيده له لايه‌ن بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانه‌وه له نێوان ساڵانى 1996 تا 2001 په‌نا درابوون.
به هۆى تۆمه‌تبار كردنى ئه‌لقاعيده له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه به ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كانى نيويۆرك له ساڵى 2001 دا، ئه‌مريكا حكومه‌تى بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبانى رووخاند و شه‌ڕى دژى ئه‌لقاعيده ده‌ست پێ كرد.
زه‌واهرى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وان بڕوايان وايه "ئيماره‌تى ئيسلامى تاڵيبان له ئه‌فغانستان، يه‌كه‌م ئيماره‌تى شه‌رعى بووه له دواى رووخانى خيلافه‌تى ئيسلامييه‌وه هيچ ئيماره‌تێكى ديكه‌ى هاوشێوه‌ى . له جيهاندا درووست نه‌بووه".
ئه‌ميرى ئه‌لقاعيده داواشى له لايه‌نگران و شوێنكه‌وتووه‌كانى كردووه، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌يعه‌تيان داوه‌ته ئه‌لقاعيده، به هه‌مان شێوه به‌يعه‌تيش بده‌نه بزوتنه‌وه‌ى تاڵيبان.
ئه‌خته‌ر مه‌نسوور، ئه‌ميرى نوێى تاڵيبان، له‌گه‌ڵ دوو له ياريده‌ده‌ره‌كانى؛ هه‌يبه‌توڵڵا ئاخه‌ند زاده و سراجه‌دين حه‌قانى به كه‌سانى نزيك له دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازيى پاكستان هه‌ژمار ده‌كرێن.