ھاوپەیمانان لە پەیوەندییەكانی نێوان یەپەگە و رووسیا نیگەرانن
K24 - ھەولێر
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش نیگەرانی خۆی لە پەیوەندییەكانی نێوان ھێزی پاراستنی گەل (یەپەگە) و رووسیا راگەیاند.
ستیڤ وارن، گوتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی نیگه‌رانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی له په‌یوەندییەکانی نێوان کورد و رووسیا لە سووریا راگه‌یاند و ھۆشداریشیدا، کە ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی یه‌په‌گه‌دا نابێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی وارن، له كاتێكدایه ھەفتەی رابردوو، وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هێرشه ئاسمانییه‌كانیدا له سووریا، پشت به زانیاریی هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌به‌ستن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکا له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، ستایشی رۆڵی شه‌ڕڤانانیان لە سووریا کردووە و مانگی رابردووش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ناردنی 250 راوێژکارو راهێنه‌ری سەربازیان بۆ ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی یەپەگە لە سووریا راگه‌یاند و رژێمی ئەسەدیش نیگەرانی لە ھاتنی سەربازانی ئەمریكا بۆ وڵاتەكەی خستەڕوو.