وتارێكى مه‌سروور بارزانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌هێنێته‌ ده‌نگ

وتارێكى مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى هێنايه‌ ده‌نگ.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5577a069-7bd9-44d1-98a1-7ca7377c7c76/wlami%20eran%20bo%20harem.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

وتارێكى مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى هێنايه‌ ده‌نگ.

وەزارەتی دەرەوەی كۆمارى ئيسلامى ئێران وەڵامی مەسروور بارزانی سەبارەت بەسەربەخۆیی دەداتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی وتارەكەی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان كە له‌ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست بڵاوكرابوويه‌وه‌ و تێيدا وتبووی كاتی جیابوونەوەی ھەرێمی كوردستان لەعێراق ھاتووە، دەڵێ: عێراقییەكان بەیەكپارچەیی دەتوانن بەسەر قەیرانەكاندا زاڵ بن و  دەشڵێت : كاری لە پێشینە لەعێراقدا شەڕی دژی تیرۆرە.

له‌و باره‌يه‌وه‌ پرسيار له‌ جابرى ئه‌نسارى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران كرا.

له‌ ده‌قى پرسياره‌كه‌دا كه‌ له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاراسته‌ى ئه‌نسارى كرا، هاتبوو: بەرێز جابری ئەنساری پرسیارەكەی من لەسەر كوردستانی عێراقە، مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە كاتی جیابوونەوەی ھەرێم لە عێراق گەیشتووە،و لەسەردانە چاوەرواننكراوەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێم بۆ ئێران كە رەنگە بۆ ئەو مەبەستە بێت، حكومەتی ئێران ھەڵوێستی چی دەبێت؟

له‌ وه‌ڵاميشدا جابرى ئه‌نسارى گوتى: لەروانگەی كۆماری ئیسلامی ئێران سەربەخۆی و یەكپارچەیی عێراق بەرژەوەندییەكانی ھەموو خەڵكی عێراق و ناوچە دەپارێزێت. بەرای ئێمە مەترسی سەرەكی كە ئێستا ھەڕەشە لە عێراق دەكات، مەترسی تیرۆر و تووندرەوییە. ھیوادارین بەرپرس و نوخبەی سیاسی عێراق لەو دۆخە تێبگەن، لە گفتوگۆكانیان بۆ پاراستنی یەكپارچەیی عێراق و سەركەوتن بەسەر تیرۆریستاندا بەردەوام بن.