زياتر له‌ 100 نوێنه‌رى پارێزگارانى ئێران ده‌نگ دژى رێككه‌وتنى ناووكى هه‌ڵده‌بڕن

زياتر له‌ 100 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران داوا لە سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان دەكەن، كە جێبەجێكردنی رێكەوتنی ناووكى لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا رابگرێت.

K24 – هه‌ولێر:

زياتر له‌ 100 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران داوا لە سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان دەكەن، كە جێبەجێكردنی رێكەوتنی ناووكى لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا رابگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 102 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران لەنامەیەكدا داوایان لە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كردووە كە بەھۆی پابەندنەبوونی ئەمریكا بە بەڵێنەكانی، چیتر پابەندی رێككەوتنی ناووكى لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك نەبێت.

ماڵپەری تەسنیمی نزیك لە پارێزگاران بڵاویكردووه‌تەوە، كە سەرجەم ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجوومه‌ن له‌ به‌ره‌ى پارێزگارانن و داوای راگرتنی رێكەوتنەكە دەكەن.