ئەمریكا رێوشوێنی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەگرێتەبەر

"ئۆباما لەگەڵ راوێژكارانی كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كۆدەبێتەوە"

K24 - ھەولێر

كۆشكی سپی رایگەیاند، ئۆباما لەگەڵ راوێژكارانی كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا كۆدەبێتەوە و ھەنگاوی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دەگرێتەبەر.

لە راگەیاندراوێكدا کۆشکی سپی ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ باراك ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ راوێژكارانی كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی كۆدەبێتەوە و باس لە هەوڵەکانی سوپای وڵاتەکەی دەکات لە رووبەڕووبونەوەی رێکخراوی داعش".

بە گوێرەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی: "ئەم هەنگاوەی ئۆباما، نوێترین کۆبوونەوەی لەم شێوە دەبێت، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی داعش".

پێشتر لە 14ی نیسانی ئه‌مساڵ، ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) و راوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی کۆبووه‌تەوە.