"ده‌گمه‌نترین" ئه‌ڵماسى جيهان نمايش ده‌كرێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2d4b9915-18ba-4588-8156-66e0aebf824a/allmas%20swiss.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئەنگوستیلەیەكی ئەڵماسی پەمەیی بێ ھاوتا، بڕیارە لە 17 ئەم مانگە لە مەزادخانەی سۆس بەیسی نێودەوڵەتی، لە جنێفی پایتەختی سویسرا بۆ فرۆشتن نمایش بكرێت.

ئەم بەردە بەنرخە دوای توێژینەوەیەك لەزانكۆی ئەمریكی، دەركەوت تاكە ئەڵماسە كە ھیچ رووشانێكی تێدا نیە, بەڕێوەبەری مەزادخانەكەش دەڵێت: "مەزەندە دەكرێت  ئەم ئەڵماسە 28 تا 38 ملیۆن دۆلار بكات".

ئەم ئەڵماسە ئاسایی نییە، كە پڕشنگداری پەمەییە  یەكێكە له‌ ده‌گمه‌نترین ئەڵماسەكانی جیھان و لەلایەن پەیمانگای ئەمریكای بۆ بەردی بەنرخ توێژینەوەی لەسەر كراوە، ھەموویان دوای پۆڵێنكردنى, پێیانوابوو رەنگەكەی پەمەییە و لەجۆری عەیار 15 پۆینت 38، كەسانێكی زۆر چاوەڕێ دەكەن تا بكەوێتە بازاڕەوە.

سۆس بەیس ناوەندێكی جیھانييە بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی بەردی بەنرخ، ئەم ئەنگوستیلە ئەڵماسەی بۆ فرۆشتن نمایش كردووە، لەماوەی رابردووش چەندان جۆری بەردی بەنرخی مەزاد كردووە، وەك خۆیان دەڵێن ئەم جۆرە بەردە بێھاوتایە لەجیھان و تاكو ئێستاش ھیچ بەردێك بەقەد ئەمەیان خاوێن نەبوە، بۆیە پێشبینی دەكەین چەندان كۆمپانیا گرێبەستمان لەگەڵدا بكەن.

باشترین ئەڵماس لەدیوی ناوەوەی خروشان تێیدایە، ئەمەش جۆرێك لەگازی نایترۆجینی تێدایە، بەڵام جۆری ئەڵماسی 2 ئەی, خاڵییە لە خروشان ھەتا ئەگەر بەردەكە ئاسایی نەبێت، مەزەندە كەیەن ئەم پارچەیە بڕەكەی بگاتە 28 تاكو 38 ملیۆن دۆلار.