شا سهلمان به ملیۆنان دۆلاری بۆ نهتهنیاهۆ ناردووه
K24 - ههولێر:
شا سەلمان پاشای سعودیە ساڵی 2015, بری 80 ملیۆن دۆلاری داوەتە بنیامین نهتەنیاھۆ بۆ بەرێوەچوونی کەمپینی ھەڵبژاردنەکان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەڵگەنامەکانی پەنامادا دزەیان پێکراوە لە کەمپینی ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئاداری 2015, شا سەلمان پاشای سعودیە 80 ملیۆن دۆلاری وەک پاڵپشتی دارایی, بۆ بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تەرخان کردووە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکان، ئیساك ھێرزۆگ، ئەندامی کنێست (پەرلەمانی ئیسرائیل) و سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە ئاشکرایکردووە، شا سەلمان پاشای سعودیە لەرێگەی کەسێکی ئیسپانی بەرەگەز سووریەوە بەناوی محەمەد ئەیاد کەیالی ئەو 80 ملیۆن دۆلارەی خستووهتە سەر ژمارەی بانکی کۆمپانیایەك کە خاوەنەکەی تێدی ساگ ملیۆنێری ئیسرائیلیە و ئەو بازرگانەش پارەکەی گەیاندووەتە بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.