سەرۆکایەتیی بایدن نرخی دۆلار و نەوتی بەرزکردەوە
K24- هەولێر:
دۆلار، نەوت و چەندین کاڵای جیهانی دیکە، بەهۆی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەهایان بەرزبووەوە.
بایدن بڕی یەک تریلیۆن و 900 ملیار دۆلاری بۆ بەهێزکردنەوەی ئابووری ئەمەریکا و کۆتایی هێنان بە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکردووە. بەشێکی گەورەی کارنامەی کابینەکەی، بەهێزکردنەوەی ئابووری ئەمەریکایە.
دۆلار بە رێژەی 0.04% بەرزبووەوە، بەڵام یۆرۆ بە رێژەی 0.17% دابەزی.
نرخی نەوت بە رێژەی 0.3% و زێڕ بە رێژەی 1.2% بەرزبوونەوە.
دوێنێ چوارشەمممە، جۆ بایدن سوێندی یاسایی بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا خوارد و دۆناڵد ترەمپ ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی کرد، بەمەش سیاسەتی ئەمەریکا لە جیهان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کاریگەری لەسەر ئابووری جیهانیش دەبێت.
Reuters